خزمه‌تگوزاری ڤایبه‌ر بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دابه‌زێنه
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی به‌شداربووانی خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ندیكردن و نامه‌ناردنی به‌ناوبانگی ڤایبه‌ر ٢٠٠ ملیۆنی تێپه‌ڕاند، دوێنێ كۆمپانیای ناوبراو له نوێترین ڤێرژنیدا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی بۆ كۆمپیوته‌ره‌كان خسته‌به‌رده‌ست.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشتر ته‌نها له‌سه‌ر ئۆپه‌ره‌یتینی مۆبایله‌كانی ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس ئیشی ده‌كرد.
ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بێبه‌رامبه‌ره و به‌كارهێن ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی چات و ناردنی وێنه و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیش سوودمه‌ند بێت لێی.
دوێنێ له تازه‌ترین ڤێرژنیدا كۆمپانیای ناوبراو توانی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌ریه‌كه له سیستمی ئیشپێكردنی وێندۆز و ماك فه‌راهه‌م بكات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بۆ سیستمی ئیشپێكردنی لیونیكس بخرێته به‌رده‌ست.
بۆ داگرتن بۆ سیستمی ئیشپێكردنی ویندۆز











0 comments: