بەوێنە:منداڵێك ته‌نها نیوه‌ی دڵی لێی ده‌دا
.jpg)
له شاری نیوكاسڵی به‌ریتانیا منداڵێك نه‌خۆشییه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی هه‌بوو و ته‌نها نیوه‌ی دڵی لێی ده‌دا و ئه‌وه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی درووستكردبوو.
چانێل مێریش ئه‌و منداڵه تازه له‌دایكبووه بوو كه له‌دوای له‌دایكبوونی نه‌خۆشییه‌كی زۆر سه‌یری هه‌بوو و ته‌نها نیوه‌ی دڵی لێی ده‌دا كه له جیهاندا چانسی چاكبوونه‌وه‌ی زۆر ده‌گمه‌نه و كه‌مترین منداڵ تووشی ده‌بن، پزیشكه‌كان له‌دوای له‌دایكبوونی ده‌ستبه‌جێ منداڵه‌كه‌یان برده ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و ئه‌وه‌ش دایك و باوكی زۆر نیگه‌ران كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌پاش ئه‌نجامدانی سێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ دڵی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ئه‌و منداڵه تازه له‌دایكبووه دڵی وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی لێهاته‌وه و ئێستا به‌ئاسانی ده‌ژی و ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌فته، پزیشكه‌كان سه‌ریان سووڕما له چاكبوونه‌وه‌ی مندالچه‌كه چونكه ته‌نها یه‌ك كه‌س له سێ ملیۆن منداڵدا ڕزگاری ده‌بێت و نه‌شته‌رگه‌ری تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
دایكی منداڵه‌كه له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند " پێش له‌دایكبوونه‌كه داوام لێكرا منداڵه‌كه له‌بارببه‌م چونكه جووڵه‌ی نییه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا هه‌ستم به قاچی چانێل ده‌كرد كه ده‌جووڵێت و پزیشكه‌كان ده‌ستبه‌جێ هێنایانه ده‌ره‌وه و برایه ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و خۆشبه‌ختانه كچه‌كه‌م توانی ڕزگاری ببێت."
.jpg)

.jpg)










0 comments: