مانگرتنی قازێك له‌سلێمانی‌



سلێمانی‌: لە شاری سلێمانی قازێك دوای کڕکەوتنی بەسەر هێلكەكانیدا خاوەنەکەی هێلکەکانی لەبەر نەبوونی تۆو تێیاندا فڕێیداون قازەکە مانی لە خواردن گرتووە و لەسەر چەند بەردێک کڕ کەوتۆتەوە. 

لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، لوقمان حوسێن كە پیشەی مامۆستایە، دوای دەوام حەزی لە بەخێو كردنی باڵندە و پەلەوەر هەیە.

ئەو بە هاوكاری خێزانەكەی، سێ قاز و چەند مریشكێك لە حەوشەی ماڵی خۆیان بەخێو دەكا. چیرۆكی یەكێ لە قازەكانی، خۆی و دراوسێکانی سەرسامکردووە ئەویش کاتێ بینیویەتی وەکو توڕەییەک بەرامبەر فڕێدانی هێلکەکانی، مانی لە خواردن گرتووە و چەند بەردێکی بردووەتە کولانە و لەسەریان کڕ کەوتووە.

لوقمان بەم جۆرە چیرۆکی مانگرتنی قازەکەی دەگێڕێتەوە "دوای ئەوەی ئەو قازە هەشت هێلكەی کرد، ویستمان بینێینەوە تا لەسەریان کڕ بکەوەێ، قازەکە لەسەر هێلکەکانی کڕ کەوت، بەڵام بەهۆی ئەوەی نێرەیان لەگەڵ نەبوو هێلکەکان نەبوون بە جوچکە و ناچاربووم لەژێری دەریان بێنم و فڕێیان بدەم".

به‌وته‌ی‌ لوقمان دواتر قازه‌كه‌ مانی لە خواردن گرتووە و چەند بەردێکی بردووەتە کولانە و لەسەریان کڕ کەوتووە.


0 comments: